مەزلوم
Plus4
پێش مانگێک

مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشکرایکرد: داوایەکی حکومەتی سوریای ڕەتكردووەتەوە.

 

عەبدی ڕایگەیاند: حکومەتی دیمەشق پێیان ڕاگەیاندم کە تەنها باسی کورد بکەم و عەرەب بۆ ئێمە جێبهێڵە.

 

وتیشی: دیمەشق داوای لەهێزەكانی سوریای دیموكرات كرد، دەست لەكاروباری عەرەبەكانی ناوچەی ڕۆژئاوای فورات وەرنەدات كە زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەكە پێكدەهێنن و بەشێكی زۆریان بوونەتە بەشێك لەهێزەكانی سوریای دیموكرات و بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبەردنی ناوچەكانیان لەئەستۆدایە لەچوارچێوەی ئیداری خۆسەر.

 

داواشیانكرد: دەبێت ڕۆڵی هەسەدە تەنها پەیوەست بێت بەكوردەوە، بەڵام لەلایەن فەرماندی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە ڕەتكراوەتەوە.

 

مەزڵوم عەبدی؛ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: خاڵێكی تری ناكۆكییەكانیان لەگەڵ دیمەشق، ئەو ماوەیەیە کە بۆ کاتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموكراتە لەنێو وەزارەتی بەرگری دانراوە کە لەدوو ساڵ کەمتر نابێت.

 

لەكاتێكدا ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ دیمەشق داوا دەكات تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو خاڵانەی لەسەری رێككەوتوون یەكلابكرێتەوە، ئەویش بەتێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیشەوە.