Plus4
berî 11 meh
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەیاریی كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو، یانەی دهۆك لەیاریی گەڕانەوەدا لەنێو یاریگای خۆی میوانداریی یانەی قادسيەى كووەیتی بكات.
بۆ ئەو مەبەستەو بەر لەیارییەكە، وەك پاڵپشتی و هاندانێك بۆ یانەی دهۆك، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی بەیاریزانان و دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆكەوە دەكات و پێیان دەڵێت: سەرقاڵم و پابەندی هەندێك كارم، ئەگینا لەپێناو هاندانی یانەكەتان بەڵێنم بەهەردوو سەرۆك مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی دابوو، ئەم ئێوارەیە بۆ یارییەكە بێمە دهۆك و هانتان بدەم.





