
plus4
پێش 18 کاتژمێر
كەمێك بەر لەئێستا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازێكی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند كرد كە بۆ بەشداریكردنی سەرجمە قۆناغەكانی خوێندنە لەتاقیكردنەوە گشتییەكانی كۆتایی ساڵ.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024-2025 (دخول عام) ببێت و سەرجەم خوێندكارانی هەردوو قۆناغی سێییەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی دەگرێتەوە.
لەپێشتردا قۆناغەكانی تر بەپۆلی شەشەمی سەرەتاییشەوە ئەم بڕیارە دەیگرتنەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازەو تەواوی قۆناغەكان دەگرێتەوە، واتا گەر خوێندكاران و قوتابیان لەسەرجەم وانەكانیشیان دەرنەچووبن، دەتوانن بەشداریی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بكەن.