خوێندنگا
Plus4
پێش 18 کاتژمێر

بەبڕیاری مەشهەدانی؛ زەوی دەدرێت بەپەروەردەکاران و گرێبەستەکان جێگیردەکرێن

 

مەحمود مەشهەدانی؛ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پاکێجێکی یاسایی پەسەندکرد کە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاراستەی کرابوو، ئەوەش بەمەبەستی پشتیوانی کادیرانی پەروەردە.

 

پاکێجەکە پێنج خاڵی سەرەکی لەخۆدەگرێت و خزمەتی بەرچاو بەکادیرانی پەروەردە دەکات.

 

1. زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار لەمانگێکدا.

 

2. زیادکردنی ماددەیەکی یاسایی کە تێیدا خزمەت لەناوچە گوندنشینەکان دوو هێندە دەکرێت بۆ کاتی خانەنشینبوونیان.

 

3. جێگیرکردنی ئەو وانەبێژو کارگێڕانەی لەساڵی 2020ەوە وەک گرێبەست دەوام دەکەن.

 

4. پێدان و خەرجکردنی مووچەی گرێبەستانی خوێندن بۆ ساڵی 2024.

 

5. سەرجەم کادرانی پەروەردە، سوودمەند دەکرێن لەپێدانی پارچە زەویی نیشتەجێبوون.