بافڵ
Plus4
پێش مانگێک

🔻بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی پەسەندکردنی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە..

 

🔸ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین بە یەکێک لەو ئامانجانەی چەند ساڵێکە هەوڵی بۆ دەدەین تاوەکو کەمێک لە ئازاری کەسوکارەکانی خۆمان کەم بکەینەوە. 

 

🔸لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە هەوڵیان بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە داوە و لە رابردوودا پەرۆشانە لە هەوڵدابوون بۆ سەرخستنی ئەم بڕیارە مێژووییە.  

 

🔸بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بەبیرمان دەهێنێتەوە کە هەموومان یەک چارەنووس و مێژووی هاوبەشی پڕ لە قوربانیدان و شانازیمان هەیە

 

🔸هەڵەبجەییە سەربەرزەکان شایەنی هەموو پاداشت و خزمەتکردنێکن، دڵنیاتان دەکەمەوە چۆن لە رابردوودا هەمیشە لەگەڵتان بووین، ئێستاش بە هەمان رۆحیەتەوە بەردەوام دەبین 

 

🔸لای ئێمە هەڵەبجە هیوایە بۆ ئایندەمان، ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت دەبێت بۆ ‌هەڵەبجەی بکەین و بەپارێزگابوونیشی