کارەبا
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

وەزیری نەوتی ئێران سەردانی عێراق دەکات و دەیانەوێت چەند رێککەوتننامەیەک لەبواری وزە ئیمزا بکەن.

بڕیارە موحسن پاکنەژاد؛ وەزیری نەوتی ئێران، لەسەر داواکاری زیاد عەلی؛ هاوتا عێراقییەکەی، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات.

پاکنەژاد دەڵێت: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لەبووارە جیاوازەکاندا بەرەو پێش دەچێت و لەسەردانەکەمدا بۆ بەغدا، چەند ڕێککەوتننامەیەکی نوێ لەبوواری وزەدا واژۆ دەکەین و بەوەش دۆخی عێراق لەبوواری کارەباو بووارەکانی تایبەت بە وزە بەرەو باشتر دەچێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەریش زیاد عەلی و موحسن پاکنەژاد؛ وەزیرانی نەوتی عێراق و ئێران، لە ئێران کۆبوونەوەو دەربارەی پەرەپێدانی هاوکارییەکانیان لەبوواری وزەو نەوت و غازو کارەبا گفتوگۆیان کرد، ئەمەش وەک یەکلاکردنەوەی ئەو کۆبوونەوانەو گەیشتن بەڕێککەوتنی هاوبەشینێوان هەردوولا دەبینرێت، بەتایبەت بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق.