
Plus4
پێش مانگێک
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد: هاووڵاتیانی سەرجەم ناوچەکانی پێشوازییەکی ئەرێنییان لەنوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووە.
دەشڵێت: تائێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەراندا نوێکردووەتەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە پرۆسەکە دەستیپێکردووە.
لەوبارەیەوە نەبراس ئەبو سەودە؛ جێگری سەرۆکی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن دەڵێت: لەئێستادا کۆمیسیۆن کار بەهەردوو یاسای ژمارە 4ی 2023 و 12ی 2018 دەکات، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لەکۆتاییەکانی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.
وتیشی: تائێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێکردووەتەوە.
لە 25ی ئازارەوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووەو بڕیاریشە پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوامبێت.