
plus4
پێش مانگێک
بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمەکانی تورکیا ئاشکرایکرد: لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراق لەڕیزبەندیی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین بەروبوومی تورکیان لەڕووی هاوردەکردنی دانەوێڵە لەتورکیاوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: قەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە، ڕۆنی ڕووەکی، کێک و بیسکویت، بەرهەمەکانی شەکرو کاکاو لەتورکیا، لەسێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە بڕی 3 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار.
ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، یەکەمین هاوردەکاری دانەوێڵەی تورکیا بووە بە بەهای زیاتر لە 539 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئەمریکاش بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار، لەپلەی دووەمدا دێت.
لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهانیشدا، عێراق یەکێک لەسەرەکیترین هاوردەکارانی بەرهەمەکانی تورکیایە چ لەسەر ئاستی دانەوێڵەو خواردەمەنی، یاخوود کاڵاکانی تری پێویستی هاووڵاتیان.