هەناردەی نەوت
plus4
پێش مانگێک

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەروەی ئەمریکا: دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆریی نەوتی كەركوک - جەیهانی توركی دەستپێبکاتەوە.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشکرایکرد: ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەبوواری بازرگانی و بەرەوپێشچوونی سەقامگیری ناوچەكەو بەهێزكردنی دیموكراسیدا بەهێزە.

ڕۆبیۆ؛ داوایكردووە دەبێت بەزووترین كات بۆریی نەوتی كەركوك - جەیهانی توركی بكرێتەوەو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی وەبەرهێنانی ئەمریكاو ڕاكێشانی وەبەرهێنەران لەداهاتوودا بۆ هەرێم.