
plus4
پێش ٢ ڕۆژ
رەشابەیەکی بەهێز هەڕەشە لەچین دەکات، ژیان رادەگرێت و ژیانی ملیۆنان کەسیش لەمەترسیدایە.
پێشبینی دەکرێت رەشەبایەکی بەهێز روو لە وەڵاتی چین بکات کە خێراییەکەی دەگاتە 150 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، دەسەڵاتی ئەو وەڵاتە دوا پلەی ئامادەباشی راگەیاند کە هەڵکردنی گڵۆپی پرتەقاڵییەو داوا لەهەزاران هاوڵاتیش دەکات خانوەکانیان چۆڵ بکەن.
لەسێ شاری گەورەی چین بە بەکینی پایتەختیشەوە داواکراوە هاوڵاتیان لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، هەموو پارک و باخچەو مۆڵ و وێستگەکانی شەمەندەفەرو فڕۆکەخانە داخراون.
لەهەموو سەیرتر ئەوەیە دەسەڵاتدارانی چین لەرێنماییەکاندا هۆشداری تووند بەو هاوڵاتیانە دەدەن کە کێشیان سوکە و لەخوار 49 کیلۆوەیە، بەهیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە چونکە مەترسیان زیاتر لەسەرە کە ئەگەری هەیە رەشەبا بیانبات.
تەنانەت چالاکییە وەرزشییەکان و چونە چیاو دارستانەکانیش راگیراون، ماراسۆنێکی رۆبۆتیش کە بڕیارە 19ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت هەڵوەشێندراوەتەوە.