
plus4
پێش 6 ڕۆژ
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمساڵ، رێژەی بارانبارین کەمبوو و لە زۆرینەی ناوچەکان لە خوار ئاساییەوە بوو، تەنانەت لە بەشێکی ناوچەکانیش، وەرزێکی وشکمان بەڕێکردووە.
دەشڵێت، لەبەر ئەم هۆکارە، پێشبینیدەکرێت گەرمای هاوینی ئەمساڵ گەرمایەکی مێژوویی و دەگمەن بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەم مانگە و مانگی داهاتووش، شەپۆلی بەهێزی گەرما نابێت، بەڵام لە مانگی شەشەوە، نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی زەریای هیندی لە ناوچەکەمان چالاک دەبێت و پێشبینیشی کرد گەرمای ئەمساڵ مێژویی و دەگەمەن بێت.