کوشتنی گەنجێک
plus4
پێش 6 ڕۆژ

مامۆستایەكی زانكۆ دوای ئەوەی لەژواندا لەگەڵ كچە خوێندكارێكی خۆیدا دەگیرێت، بەئۆتۆمبێلەكەی كارمەندێكی ئەمنی زانكۆ دەشێلێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

چەند رۆژێك پێش ئێستا، مامۆستایەك كە هاوكات خوێندكاری دكتۆرایە لەكۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی تكریت، لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا لەگەڵ كچە خوێندكارێك لەنێو زانكۆ دەبینرێن كە لەژواندان، مەفرەزەیەك لەئەمنی زانكۆ ئاگادار دەكرێنەوەو كاتێك دەچنە سەریان و داوا دەكەن لەئۆتۆمبێلەكە بێنە خوارەوە.

مامۆستاكە دەیەوێت هەڵبێت و كارمەندە ئەمنییەكە دەشێلێت و 200 مەتریش دەیكاتە كێش، كارمەندەكە بەهۆی خوێنبەربونەوە گیانی لەدەستداوە، مامۆستاكەش دەستگیركراوە