
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
حسێن تاڵب بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، هاوردەكردنی بەنزینی ئۆكتاینی بەرز ( سوپەر ) بۆ 5-6 ملیۆن لیتر لەرۆژێكدا كەمبوەتەوە، لەكاتێكدا ساڵانی پێشتر رۆژانە 15 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەكرا.
هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ئێستا بەهۆی زیادكردنی بەرهەمی پاڵاوگەكانی عێراق كاریگەری لەسەر كەمبونەوەی هاوردەكردنی بەنزین كردووەو بەشی پێویستیشی پڕكردووەتەوە.
بەوتەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكان، ئەو بەنزینەی هاوردە دەكرێت لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆیی تێكەڵ دەكرێت و توانراوە كورتهێنان لەپێویستی بەنزین پڕ بكرێتەوە.