
plus4
پێش هەفتەیەک
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، لەبەغدا کۆبونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە چەند پرسێکی چارەنوسساز ئەنجام بدرێت.
بەپیی زانیارییەکانی plus4، لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکایەتییەکانی عێراق و لایەنە بەشداربوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەشدار دەبن.
هەر بەپیی ئەو زانیاریانە، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدین لەچوارچێوەی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت.
ئاژانسی plus4 ئەوەشی زانیوە کە لەکۆبونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەو پێشنیازانە تاوتوێ دەکرێن کە خراونەتە بەردەم پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی تر.