
plus4
پێش ٢ مانگ
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەی دووپاتکردوەتەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە کۆتایی ئەمساڵە بەڕێوەبچێت و دەبێت رێڕەوی دیموکراسی وڵات بپارێزرێت.
دەشڵێت هیچ لایەنێک مافی دواخستن هەڵبژاردنەکەی نییە.
سەبارەت بە ئامادەکاریی و پێداویستییەکانی هەڵبژاردنەکە، چوارچێوەی هەماهەنکی رایدەگەیەنێت، داوادەکەین زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردن بکرێت و پێداویستییەکانی ئاسایشی هەڵبژاردن و پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ کۆمسیۆن دابینبکرێت.