
plus4
پێش مانگێک
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
میوانداری نەقیبی مامۆستایان کردو چەند بڕیارێکی دەرکرد:-
بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر ستافی پەروەردە و فێرکاری لە بەغدا و پارێزگاکانێ دیکە و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵاتر بۆ جێبەجێکردنی نوسراوی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە بریتییە لە رەزامەندی سەرۆکی حکومەت بۆ دروستکردنی گەڕەکی نیشتەجێبوون بۆ ستافی پەروەردە و فێرکاری و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکان
وەزارەتی دارایی کرێی گواستنەوە دەدات بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، وەک لە بودجەی هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەی سەر بە وەزارەت تەرخانکراوە.
وەزارەتی پەروەردە بڕی (100) هەزار دینار خەرج دەکات بۆ رایی کردنی کاروباری ئیداری قوتابخانەکان، بۆ هەر وەرزێکی خوێندن.
چالاککردنی سەرجەم بڕگەکانی یاسای پاراستنی مامۆستا (ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٨).
وەزارەتی دارایی تاووتوێی هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بکات بە مەبەستی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە .
پێدانی قەرزی دارایی بە ستافی پەروەردەیی و فێرکاری لە بانکە حکومییەکان، بە ڕێژەیەکی کەمی سوود.