
Plus4
پێش 22 کاتژمێر
بەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار بەشیر خالید دوای چەند رۆژ لە بێهۆشبونی بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، قوربانییەکە لەگەڵ ئەفسەرێک بە پلەی لیوا دەبێتە ناکۆکی و دەمەقاڵەیان، بەڵام دوای دستگیرکردنی لەیەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی بەغداد بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دەدرێت و بەهۆیەوە بێ هۆش دەبێت، بەیانی ئەمڕۆش بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت لەگەڵ چەند گیراوێکی دیکەدا بووە بەشەڕیان و لێی دراوە.