plus4
پێش ٢ ساڵ
سەباح عگێلی چاودێری سیاسی عێراقی ئاشكرایكرد، دانوستانەكانی نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامەو ئەگەری زۆرە پارتی دەستبەرداری پۆستەكە بێت بەتایبەت دوای ئەوەی لەهەوڵەكانی رابردوودا شكستیهێنا .
وتیشی، یەكێك لەهۆكارەكانی دواخستنی سەردانی وەفدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەولێر، ئەوەیە كە لەلایەن پارتیەوە هادی عامری ئاگاداركراوەتەوە چاوەڕێ بكات بۆ دیدارەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی تاوەكو لەرۆژانی داهاتوودا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ یەكێتی دەگەینە رێككەوتن و هۆكارێكی دیكەشی هێرشە ئاسمانیەكەی سەر هەولێرە.
بڕیارە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی هەردوو سەركردەی هاوپەیمانی سیادە كۆببێتەوە.