
plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمڕۆ بەهۆی تەزرە بارینێکی بەهێزەوە لەئیدارەى سۆران، لەقەزاى ڕواندز پێنج هاووڵاتى سەریان شکاو گەیاندرانە نەخۆشخانەى ڕواندز.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ڕواندز ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆى تەرزە بارینێکی بەهێزەوە، پێنج هاووڵاتىی سنوورەکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
ڕۆژنامەنووسێکی سنوورەکەش بە plus4ی ڕاگەیاند: ڕوونیشیکردەوە سەرجەمیان سەریان شکاوەو دوو کەس لەوانە چارەسەری خێرایان بۆ ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەسەروو 20 ساڵییەوەیەو تەواویان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ئاشکراشیکرد: بەهۆی ئەو تەرزەیەوە نزیکەی 400 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.