
plus4
پێش ٢ ڕۆژ
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەنجومەنی ئەتڵەسی لەئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، عێراق لەوەرزی هاویندا نزیکە لەوەی 40% ی كارەبای نیشتمانی لەدەستبدات.
لەڕاپۆرتەکەیدا، ئەنجومەنەکە دەڵێت: بەهۆی ئەو سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێرانەوە، عێراق 40% ی كارەباکەی لەدەستدەدات.
ئەوەش لەئەنجامی گۆڕانی سیاسەتەكانی ئەمریكا بەرامبەر ئێران، وا لە عێراق دەکات نەتوانێت پشت بە گازی ئێران ببەستێت و بەو هۆیەشەوە نزیکەی نیوەی کارەباکەی لەدەستدەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە نزیکەی 40% ی كارەبای عێراق، لەڕێگەی غازی ئێران و هاوردەكردنی ڕاستەوخۆی كارەباوە وەدەستدەخات.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو ڕێژەیە مەترسیی نەمانی لەسەرە، بەتایبەت کە ئێران ڕۆژانە نزیكەی 50 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ عێراق دابیندەكات، ئەو بڕەش بەنزیكەیی یەك لەسەر سێی پێداویستییەکانی کارەبای عێراق دابیندەکات و بەتێکڕا 8 هەزار مێگاوات كارەبای لێ بەرهەمدەهێنرێت.