المعلمين
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

مامۆستایانی بابل وەک یەکەم پارێزگای عێراقی بەفەرمی مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند وبڕیاروایە ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە بگرێتەوە،ئەوەش دوای زیادبوونی فشارەکانی بەمەبەستی باشتر کردنی ئاستی بژێوی مامۆستایان وپێدانی پارچە زەوی پێیان،

هاوکات سەندیکای مامۆستایانی عێراقیش داوای لەمامۆستایان کرد دان بەخۆیان بگرن تا کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ حکومەت ئەنجام دەدەن،

هەروەک موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراقیش داوای لەمامۆستایان کرد هۆڵەکانی خوێندن جێ نەهێڵن تا ئەو کاتەی پڕۆژە یاسایەک لەپەڕلەمان پەسەندەکەن ماف وشایستەکانی مامۆستایانی تیا پارێزراوبێت..