ئازادکردنی زیندایان
plus4
پێش هەفتەیەک

ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ئاشکرایکرد: تائێستا 500 زیندانیکراوی سزا دراو لەعێراق، بەر یاسای لێبووردنی گشتیی کەوتوون و ئازادكراون.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەدوور نازانرێت تا دوو مانگی داهاتوو، سەدان زیندانیکراوی تر ئازادبكرێن و ئەو قەرەباڵغییە زۆرەی نێو زیندانەکان كەم ببێتەوە.

لعێبی وتیشی: دوای ئەوەی بڕیاری لێبووردنی گشتیی پلەی كۆتایی وەردەگرێت و دەستبەجێ سزادراوەكان ئازاد دەكرێن.

بەڵام نەیشاردەوە کە بەر لەئازادكردنی هەر سزادراوێك، لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو کەسەوە دەكەن تا کاتی دڵنیابوونەوەیان لێی، ئازاد دەكرێت.

لەئێستاشدا وەزارەی دادی عێراق لەلایەک بەنیازە ژمارەیەک چاكسازیی نوێ لەپارێزگاکانی دیوانییەو میسان بکاتەوە، لەلایەکی تریشەوە هەریەک لەچاكسازییەكانی بەغداو نەینەوا نۆژەن بکاتەوە