
plus4
پێش هەفتەیەک
شارەزایەکی کەشوهەوا پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات و کەرکوک و دەوروبەریشی دەگرێتەوەو لەهەندێك ناوچەش لافاو دروست دەبێت
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رونیکردوەتەوە، شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزە لە سبەی شەوەوە ناوچە جیاجیاکانی جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە تا ڕۆژی یەك شەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە لافاو لەچەند ناوچەیەك دروستببێت.
دەشڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە ناوچەكانی سنوری سلێمانی هەڵەبجە ئیدارەی ڕاپەڕین بڕێكی زۆر باش باران دەبارێت و هاوكات لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی گەرمیان و سنوری كەركوكیش كاریگەری زیاتر دەبێت و ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی و دروستب وونی لافاو هەیە.