جلي كوردى
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

خوێندنی کوردی کەرکوک لەبڵاوکراوەیەکدا ئاگاداری سەرجەم کارگێڕی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکانی خوێندنی کوردی دەکاتەوە کە ڕۆژی دووشەممە 2025.3.10 ڕۆژی جلی کوردیەو دەوام لەو ڕۆژەدا تێیدا ئاسایی دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەو بۆنە نەتەوەیی و نشتیمانییە بەرز رابگرن و ئازادن لە ئەنجامدانی هەر چالاکی و ئاهەنگێک

کەگوزارشت بکات لە بۆنە نەتەوەییەکان.

هەروەک ئاگاداری کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکاتەوە کە نابێت لە ڕۆژی جلی کوردیدا هیچ جۆرە تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدرێت..