berî 46 deqîqe
شەش کەشتی پڕ لە خۆراک دەگاتە عێراق
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، شەش کەشتی پڕ لە برنج و شەکر نۆک و فاسۆلیا و چەندین بابەتی خۆراکی دیکە گویشتونەتە هەردوو بەندەری عەقبەو لازقییە و لە نزیکترین کاتدا دەگەنە کەنارئاوەکانی عێراق .
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی و مادە خۆراکییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەشێکی زۆری ئەو خۆراکانە لەچوارچێوەی بەشە خۆراکی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و بەشەکەی دیکەش عەمبار دەکرێت لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە عێراق .




