
plus4
پێش هەفتەیەک
عێراق سەبارەت بەسوریا هەڵوێستی خۆی راگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی بەغدادی لەبارەی شەڕو پێکدادانەکانی سوریا خستەڕوو:-
داوای دانبەخۆداگرتن لەهەموو لایەنەکانی سوریا دهكهین.
داوادهكهین پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لهپێشینهى هەوڵەکانی حكومهتی سوریاو گروپە چهكدارهكان بێت.
ئەوەی رودەدات لەسوریا لێکەوتەی مەترسیداریی دەبێت بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكه.
پێویستە ڕێگای گفتوگۆی ئاشتیانە تەنها رێگا چارەی ناکۆکی و ململانێکان بێت.
تا ئێستا بەهۆی شەڕو پێکدادانی دەسەڵاتی نوێی سوریا لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی پاشماوەی ڕژێمی پێشووی ئەسەد، زیاتر نزیکەی 250 کەس کوژراون کە زۆربەی قوربانییەکان هاوڵاتی مەدەنین