زەوی بەسەر شەهیدانی پۆلیس
plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ بەئامادەبونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر 20 خانەوادەش شەهیدی پۆلیسدا ئەنجامدرا.

ئەو خانەوادانەی ئەمڕۆ زەویان بەسەدا دابەشکراوە لەماوەی رابردوودا بەهۆی بوونی هەڵە یاخود کەموکوڕی لە مامەڵەکانیاندا زەویان پێنەدراوە

بەوتەی خانەوادەی شەهیدان، ئیدارەی پێشووی کەرکوک لەبری ئەوان زەوی بەسەر کەسانی دیدا دابەشکردووەو وناوی هەندێکیشیانی گۆڕیوه.

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا پۆلیس ٨٥٠ شەهیدی تۆمار کراوی هەیە لە کەرکوک و تائێستاش 350 یان زەوییان پێدراوە..

ئەمڕۆش 20 خانەوادی دیکە زەویان بەسەردا دابەشکرا و بڕیاریشە

کار لەسەر تەواو کردنی مامەڵەی 50 خانەوادەی دیکەی شەهیدی پۆلیس بکرێت.