كركوك
plus4
پێش 4 مانگ

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق (ئارام عەلی محەمەد ) لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کەرکوک دورخراوەتەوەو ‌(ئاری سەیفەدین یەحیا) بۆ ماوەی ساڵێک بۆ ئەو پۆستە راسپێردراوە.

هەروەها ( ئیحسان وەهبی ساڵح) لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک لابراوەو (زاگرۆس جان وەلی) بۆ ئەو پۆستە راسپێردراوە.