باڵەخانە
plus4
پێش 3 مانگ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند دابینکردنی خانوو تەنها بۆ چینێکی دیاریکراو نییە ، بەڵکو هەموو چین و توێژەکان دەگرێتەوە.

سودانی لەمیانەی پێشوازیکردنی لە نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق و وەفدێکی هاوڕێی وتیشی ، لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کەمکردنەوەی نرخی زەوی دابینکراو بۆ نیشتەجێبوون و پێدانی بە هاوڵاتیان بەشێوەی قیستی درێژخایەن، هەروەها پارەی پێویست بەخاوەن زەوییەکان دەدرێت بەمەبەستی دروستکردنی خانوو و دانەوی پارەکەش بەحکومەت بەشێوەی قیستی درێژخایەن دەبێت .

ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە، کێشەی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون ، بۆ هەموو چین و توێژەکانە و هەموان سوودمەند دەبن لێی.