
plus4
پێش هەفتەیەک
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران هەرێم تەواوکرد.
ئەمڕۆ بەبڕیاری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی هەرێم چوونەوە دەوام و وردبینیان لە لیستی مووچەکە تەواوە کردووە و ڕاپۆرتێکیان لەسەر لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەکردووەو بڕیارە سبەی لەگەڵ دەستپێکی دەوامی فەرمیدا بدرێتە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بڕیاری خۆی لەسەر بدات.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، گەر سبەی تەیف سامی هیچ تێبینییەکی لەسەر راپۆرتەکە نەبێت، ئەوا ڕاستەوخۆ هەر سبەی یەکشەممە تەمویلکردنی پارەی مووچەی مانگی دوو لەلایەن بەغداوە دەستپێدەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی 3ی خانەنشینانی عێراقی تەواوکردو سبەی مووچەی مانگی 3 دابەشدەکات، کەچی مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی 2یان پێنەدراوە.