درۆن
plus4
پێش ٢ مانگ

بە گوێرەی هەواڵێکی  رۆژنامەی نیۆرک تایمز کە لە بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە دەستی کەوتوە دۆناڵد ترامپ بڕیارێکی جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوی ئەمریکای  کە ساڵی ٢٠٢٢ واژوی لە سەرکردبوو هەڵوەشاندۆتەوە سەبارەت بە کاری درۆنەکان لە ئاسمانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست  ، بە گوێرەی بڕیاڕەکەی ترامپ لەمەودوا ئەو سەرکردانەی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە سەرپەرشتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان( درۆنەکان ) دەکەن لە گەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ( CIA ) بۆ لێدانی کتوپڕ لە ئامانجە تایبەتەکان بۆ خۆیان سەرپشکن بۆ  بەکار هێنانی هێز بۆ ئامانجە تیرۆریستیەکان لەو ناوچانە بێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی کۆشکی سپی و پنتاگۆن .

لەو چوارچێوەیەش ئەمڕۆ شەممە درۆنەکانی ئەمریکا سەرکردەیەکی رێکخراوی حوراسەدینی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ناوی محەممەد یوسف زیائالای سەرکردەی باڵای ئەو رێکخراوە کردە ئامانج و لە ناوی برد لە سوریا.