
plus4
پێش ٢ مانگ
پارتی كـ.ــرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند پێشوازی له په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجــ.ــه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پـ.ـەکـ.ــەکە ده‌كات و ده‌شڵێت هه‌موو داواكارییه‌كانی نێو په‌یامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی رێڤه‌به‌ری پــ.ــه‌كـ.ـه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی رێبه‌ر ئاپۆ جێبه‌جێ بكرێت، ئێمه له ئه‌مڕۆوه ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نین.
كۆمیته‌ی رێڤه‌به‌ری پــ.ــه‌كــ.ــه‌كه ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تا ئه‌و كاته‌ی هێرش نه‌كرێته سه‌رمان، هیچ هێزێكی ئێمه كرده‌وه‌ی چه‌كداری ئه‌نجام نادات.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جێبه‌جێكردنی بابه‌ته‌كانی وه‌ك چه‌ك دانان ته‌نیا به پێشه‌نگایه‌تی پراكتیكی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت و ئاماده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ین، به‌ڵام پێویسته رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رۆكایه‌تیی بكات.