
plus4
پێش 4 مانگ
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ ڕێکخستنی گەشت بۆ قوتابیان وخوێندکاران لەقوتابخانەکان لەم هەفتەیەدا قەدەغەیە، ئەوەش بەهۆکاری دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرماوە،
لەبڵاوکراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی سەلامەتی فێرخوازەکانەو ئیدارەی هەر قوتابخانەیەک پابەند نەبێت لێپرسراوێتی دەکەوێتە ئەستۆ،
ئەم بڕیارەی پەروەردەی کەرکوک لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ بەبڕیاری پارێزگار ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممە کرایە پشووی فەڕمی بۆ قوتابخانەکان، بڕیارەکەی پەروەردەش هەر لەو چوارچێوەیەیە کە ڕۆژانی پشوو بۆ گەشت وسەیران سودی لێ نەبیندرێت...