نەخۆشخانەی ئازادی
plus4
پێش 4 مانگ

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکوک وەکو سەنتەرێکی راهێنان بۆ پسپۆڕییەکانی نەشتەرگەری جوانکاری لە چوارچێوەی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ‌پسپۆڕییە تەندروستیەکان بناسێندرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک وەکو سەنتەرێکی راهێنان و تەواوکاری نەخۆشخانەی غازی حەریری بۆ نەشتەرگەرییە پسپۆڕیەکانی شاری پزیشکی دەبێت لە چوارچێوەی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ‌پسپۆڕییە تەندروستیەکان.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاڵپشتیکردنی ناوەندە تەندروستییەکانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.