ترامپ و زیلینیسکی
plus4
پێش ٢ هەفتە

ئەمڕۆ یەکشەممە دەزگای هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند : ڤلادمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتی کردەوە دان بەوەدا بنێت کە وڵاتی ئۆکرانیا ببێتە شارێکی ئەمریکی لە بەرامبەر ئەو ٥٠٠ ملیار دۆلارەی کە ئەمریکا وەک هاوکاری پێشکەش وڵاتەکەی کردووە لە جەنگەکەی لە دژی روسیا .

ئەم لێدوانەی زیلینسکی دوای لێدوانەکانی ترامپ دێت کە چەند جارێکە رایدەگەیەنێت کە پێویستە ئۆکراین ئەو پارەیەی پێی بەخشراوە لە لایەن ووڵاتە یەکگرتوەکانە بیگێڕێتەوە وە یان کانزا بەنرخەکانی ئۆکراین بۆ خۆمان دەبەین .

لە کۆتاییدا زیلینسکی وتی نابێت کۆمەک و هاوکاری وەک قەرز مامڵەی لە گەڵدا بکرێت .وە وتیشی ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە گەردەبێتە مایەی گێڕانەوەی ئاشتی بۆ وڵاتەکەم .