
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
چەند ڕۆژێكە مەفرەزەیەكی تـ.ـیرۆریستانی د!!عـ.ـش لەنزیك گوندی دوراجیی ناوچەی داوێی سنووری قەزای خورماتوو، سێ شوانكارەیان لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەكانیاندا ڕفاندبوو، كەمێك بەر لەئێستا هێزەكانی پێشمەرگەو دانیشتووانی ناوچەكە شوانكارەكانیان لەدەستی تـ.ـیرۆریستانی د!!عـ.ـش ڕزگاركرد.
بەشێك لەڕانە مەڕەكانی ئەو شوانكارانە كەوتوونەتە دەستی تـ.ـیرۆریستانی د!!عـ.ـش و ڕفێنراون.
چەند ڕۆژێكە هێزەكانی لیوای 9 و لیوای 32 ی پێشمەرگە گەمارۆی مەفرەزەكەیان داوەو دەرفەتی هەڵاتن و دەربازبوونیان پێنادرێت و بەردەوامن لەڕاوەدوونانیان.
ئەو ناوچەیە هیچ هێزێكی ئەمنیی تێدا جێگیر نەكراوەو بەناوچەی بۆشایی ئەمنی دادەنرێت.