رةمةزان
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ

لەڕاگەیەندراوێکدا، نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق؛ بڵاویكردەوە: ڕۆژی یەکشەممە 2 ی مانگی داهاتوو، یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە.

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا جەختیکردەوە کە بۆ ئەمساڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەنێوان ڕۆژانی 30 یاخوود 31ی هەمان مانگ واتا مانگی ئازار کۆتایی پێدێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەفەرمی لە سعودییەوە ئەوە ڕاگەیاندراوە کە ڕۆژی 1ی مانگی ئازار، یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەو پێکهاتەی سوننە بەنیازن ئەو ڕۆژە وەک دەستپێکی مانگەکە بەڕۆژوو ببن.