
plus4
پێش 3 مانگ
رێناز تۆفیق کە پلەی راوێژکارە لە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم لە وەڵامى جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەکە رایگەیاند، ئامادەم بۆ بەردەم دادگا.
دەشڵێت، دادگا چییە ئەگەر من خوام لە پشت بێت.
وەڵامەکە رێناس تۆفیق دوای راگەیەندراوێکی شەوى رابردووى جوتیار عادل، بەرپرسى فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکومەتى هەرێم دێت کە تیایدا نوسیبووی، دەنگۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوبووەتەوە، گوایە كەسێك لەلایەن بەندەوە وەك سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ستەم و ناڕەوایی بەرامبەركراوە.
جوتیار عادل ئاماژەی ئەوەشکردبوو کە داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکات و دەبێت دادگا رووی راستیی ئەو تۆمەتانە یەكلاییبكاتەوە.
رێناز تۆفیق پلەی راوێژكارە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مووچەی شەش ملیۆن و 532 هەزار دینارو لەگرتەیەکی ڤیدیۆیشدا ئەوەی ئاشکراکرد کە جوتیار عادل داوای پەیوەندی خۆشەویستی لێکردوە، بەڵام رەتیکردوەتەوە.