بارانى كركوك
plus4
پێش مانگێک

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین شاری کەرکوک و زۆربەی ناوچەکانی تری عێراق دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبێنییەکانی کەشناسیی عێراق، ئەگەری باران بارین لەنیوەڕۆو پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ئەمڕۆ لەپارێزگاگانی کەرکوک و دیوانییەو میسان و بەسرەو بەغداو دیالەو سەڵاحەددین هەیە.

لەهەندێک ناوچە بارانبارینەکە بەخووڕ دەبێت و هەورە برووسکەی لەگەڵدا دەبێت.

بەپێی پێشبنییەکانیش، لەڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەو هەینی، شەپۆلێکی سەرما ڕوو لەکەرکوک و زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەکات و پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.