سوالكردن
plus4
پێش ٢ مانگ

لەکەرکوک گومان دەکرێتە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب و داوا دەکەن راوەستێت تاوەکو بیپشکنن بەڵام هەڵدێت.

بەفەرمانی فەرماندەی پۆلیس و بە سەرپەرشتی عیسام زەنگەنە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، زۆربەی مەفرەزەکانی فریاکەوتن راسپێردران و پڕۆسەی راوەدوونان دەستیپێکردو لەنزیک قایمقامییەت دەستگیرکرا.

دوو کەس لەئۆتۆمبێلەکەدا بون، خەڵکی کەرکوک و بەغدان.. مۆبایل و ئامێری پەیوەندی بێ تەل و پارەو تابلۆ و نوسراوی ساختەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە .

ئەو تابلۆیانەی دەستی بەسەردا گیراوە ئەوانەن کە لەشەقامەکانی کەرکوکدا بەناوی خێرخوازییەوە دەبینرێن.. بۆ راکێشانی سۆزو فریودانی خەڵک بەکار دەهێنرێت.

تابلۆ و منداڵ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بونەو بەسەر شەقامەکاندا دابەشکراون و رۆژانەی ئەوە کاریان بوە، نوسراوی ساختەیان بەکارهێناوە.