ئەنتەرنێت
plus4
پێش 3 هەفتە

پەرلەمانتار كاروان یاروەیس رایگەیاند وەزارەتی پەیوەندییکردنی عێراق بەڕێژەی 45٪ نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتی بۆ کۆمپانیاکانی ئاسیاسێل و زێن کەمکردووەتەوە

دەشڵێت، مەبەست لەئەم بڕیارەی وەزارەت ، هەرزانکردنی نرخی ئینتەرنێتە بۆ هاووڵاتییان و هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی کێبرکێیە لەنێوان کۆمپانیاکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەنرخێکی هەرزانتر، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت تائێستا کۆمپانیای ئاسیاسێل و زێن نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتیان بۆ هاووڵاتییان هەرزان نەکردووە.