باران بارین
plus4
پێش 3 هەفتە

بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، سبەی پێنجشەمە 13/2/2025 لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت باکووری ھەرێمی كوردستان، ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو لە کاتەکانی ئێوارەشدا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر چالاکتر دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە بەرزی 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە دەبێت.

سەبارەت بە کەرکوک و ناوچەکانی ڕ

دیکەش دەڵێت، لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بەگشتی شەپۆلەکە ناوەند بۆ لاواز دەبێت و بەفر لە بەرزی 1100 مەتر دەبارێت و پلەی گەرمی 1 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە سەر زۆربەی ناوچەکان بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 14/2/2025 کۆتایی پێدێت و لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی رۆژی ھەینی