ترمب
plus4
پێش 3 هەفتە

دەرهێنەری ناسراوی کورد مانۆ خەلیل کە چەند رۆژێکە بۆ نیشاندانی فیلمەکەی لە ئەمریکایە، بە شەش زمان نامەیەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات و پێشنیازی بۆ دەکات، بێت و کوردستان بکڕێت و بیکات بە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لەنامەکەی ئەو دەرهێنەرە کوردە دا هاتووە: "بۆ نایەیت کوردستان بکڕیت؟ خاکەکەمان دەوڵەمەندە بە سەرچاوە: نەوت، مەڕمەڕ، کانزا بەنرخەکان، بەرهەمی کشتوکاڵی کە بەشی نیوەی جیهانە، شتگەلی نایاب.

تۆ ئەمریکات گەورەتر و بەهێزتر کرد، وڵاتەکەت لەبری 50 کرد بە 51 ویلایە

دەشڵێت ، من باوەڕم وایە و دڵنیام کە ٤٥ ملیۆن کورد بە پێشنیازەکەم ڕازی دەبن. ڕای ئێوە چییە؟"

مانۆ خەلیل، لە زانکۆی دیمەشق مێژوو و یاسای خوێندووە و لە ساڵی 1987 بۆ خوێندن و دەرهێنانی فیلم ڕووی لە چیکۆسلۆڤاکیا کردووە. لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 1995 وەک دەرهێنەر لە کۆمپانیای چیکۆسلۆڤاکیا و دواتر لە تەلەفزیۆنی سلۆڤاکیا کاری کردووە و خاوەنی چەندین خەڵات و فیلمە کە لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشکراوە.