جۆ بادین
plus4
پێش ٢ ساڵ

جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا حاڵەتی فریاگوزاری راگەیاند بە هۆی پێشبینی کورت هێنان لە بەرهەم هێنانی ووزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ، بە تایبەتیش  ناوچەکانی ناوڕاست و رۆژئاوای ئەمریکا بە هۆی  بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە هاوین پێدەچێت ووزەی کارەبا وەک پێویست نەگات بە هاوڵاتیان .

 

بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم پێشهاتەش بڕیاری داوە بۆ ماوەی دوو ساڵ هیچ باجێک وەرنەگیرێت  لە هەندێک لەو کەل و پەلانەی کە بەکار دەهێنرێت  لە دروست کردنی کارەبا لە رێی ووزەی خۆرەوە کە لە وڵاتانی کەمبۆدیاو مالیزیاو تایلاندو ڤێتنامەوە هاوردە دەکرێت