تقاعد
plus4
پێش 3 هەفتە

پەرلەمانتار سۆران عومەر؛ مووژدەیەکی دڵخۆشکەری بەخانەنشینان ڕاگەیاندو ئاشکرایکرد: بەدوو جار، 200 هەزار دیناری دەدرێت بە خانەنشینان.

جاری یەکەم لەیاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق بڕی 100 هەزار دینار دەدرێت بەو کەسانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە، ئەمەش جێبەجێکراوە.

جاری دووەمیش کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەو بڕی 100 هەزار دینار دەدرێت بەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە، ئەمەشیان لەئێستادا تەنها خانەنشینانی عێراق دەگرێتەوەو دەڵێت: داوامکردووە ئەو 100 هەزار دینارە خانەنشینانی هەرێمیش لێی سوودمەندبن.