سةرؤك كؤمار
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیار ڵەبارەی ئەو سکاڵایەوە دەدات کە لەلایەن د. لەتیف رەشیدەوە لەسەر محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی تۆمارکراوە.

 

سكاڵاكەی سەرۆك كۆماری عێراق لە چوار خاڵ پێكهاتووەو تیایدا داوادەكات فەرمانێكی خێرای سالاری بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بەخەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربکرێت.

 

هاوکات، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراقە بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام و بەبێ دواکەوتن.

 

سكاڵاكەی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر تەیف سامی و سودانی، بۆ جێبەجێكردنی تەوتینە کە تێیدا دەڵێت: پێویستە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو ڕێكارانە بێت كە لەحكومەتی عێراق دەکرێن.