
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
لەکەرکوک دوای ئەوەی لەلایەن دوو کەسەوە هێرش دەکرێتە سەر خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوکۆڕی دراو و بڕی 60 ملیۆن دینار دەدزرێت، پۆلیس دەڵێت: دوو دزەکە دەستگیرکران.
پۆلیسی کەرکوک لەراگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: تیمێک بەچاودێری فەرماندەی پۆلیس پێکهێنراو بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان سەرپەرشتی دەکرد، توانرا هەردوو دزەکە دەستگیربکرێن و بەپێی ماددەی 443 ی یاسای سزادانی عێراقی بدرێنە دادگا.