
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
دادگای فیدڕاڵی هەموو ئەو سکاڵانەی رەتکرەوە کە دژی هەرسێ یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی رەتکردەوەو فەرمانی وەلائی خۆی بۆ راگرتنی هەر سێ یاساکەش کێشایەوە.
جاسم عەبود سەرۆکی دادگاکە تەئکیدی کردەوە ، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانەلێدان و رەتکردنەوە نیین و پێویستە هەموو لایەک رێزی لێبگرن .
وتیشی، پێشتر فەرمانی وەلائی بۆ راگرتنی هەرسێ بڕیارەکە دەرچوو مەبەست لێی راگرتنیبوو تاوەکو دیراسەبکرێت و پاشان یەکلا بکرێنەوە.
ئەمڕۆ کە هەموو تانەکان رەتکرانەوە فەرمانە وەلائییەکان راستەوخۆ هەڵوەشانەوە، بۆیە هەرسێ بڕیارەکە دوای رێکارە یاساییەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.