
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
بەتۆمەتی ناردنی گرتە ڤیدیۆی نێو شاری هەولێر، لەلایەن پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح بۆ چەناڵی تێلیگرامی سابرین نیوز، ئاسایشی پارتی شۆفێری پەرلەمانتارەكەی دەستگیركردو ڤیدیۆیەكی دانپێدانانی ناوبراویشی بڵاوكردەوە.
لەبەرامبەردا پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند: ئەو هاوڕێمەو شۆفێری تایبەتیی من نییە، چوونكە لەئێستادا هیچ پاسەوان و شۆفێرێكی تایبەتم و نییە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی نێ, شاری هەولێریش خۆم تۆمارم كردوون و لەپەیجی تایبەتیی خۆمدا بڵاوم كردوونەتەوە، نەك ئەوەی دەووترێت گوایا بۆ چەناڵی تێلیگرامی دەزگاكانی ڕاگەیاندنم ناردبێت.
دەشڵێت: تۆماركردنی ڤیدیۆ تاوان نییەو كارێكی زۆر ئاساییە، ئەو پەیج و چەناڵانەش گرتە ڤیدیۆییەكانیان لەپەیجەكەی خۆمدا بردووەو من بۆم نەناردوون.