
plus4
پێش مانگێک
بڕیارە ئەمڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵی 13 سکاڵا تاوتوێ بکات کە چوار سکاڵایان پەیوەندییان بەهەرێمەوە هەیە.
یەکێک لەسکاڵاکان تایبەتە بەهەڵوەشاندنەوەى چەند مەرجێکى فرەژنى، کە لەهەموارێکى یاساى بارى کەسى لەپەرلەمانى کوردستان کراوە، داواکراوە بە نادەستووری بناسێنرێت و بەدژی بنەماکانی شەریعەتى ئیسلام دەزانرێت.
دادگاى فیدراڵى تاوتوێى دوو سکاڵای تر دەکات کە تێیدا داواى هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتى شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى حکومەتی هەرێم کراوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتەکەو دروستکردنی دوو دەزگاو ناوەندی تر لەبری ئەوان دەکرێت.
کۆتا سکاڵاش دژى مەسرور بارزانی و ڕێبەر ئەحمەد؛ وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراوە کە تایبەتە بەپێبژاردنى سەرپێچییەکانى هاتووچۆو تیژڕەوی و پشکنینى ئۆتۆمبێل.
لەسکاڵاکەدا داواکراوە سەرپشککردنى وەزیرى ناوخۆ بەزیادکردن یا کەمکردنەوەى ڕسومات و پێبژاردنى هاتووچۆ بەنادەستوورى بناسێنێت.